گەلی کۆبانێ داوای ئازادی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالانی کرد

گەلی کۆبانێ بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان' رژایە نێو شەقامەکان و هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

کۆنگرەی ستاری ناوچەی شێرانی کۆبانێ لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کات ئازادیە'دا بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد خۆپیشاندانی ئەنجامدا و بە سەدان کەس لە دانیشتوانی ناوچەکە و دەزگا و ئەنجومەنەکان بەشداریان کرد.

خۆپیشاندەران وێنەی ڕێبەر ئۆجالانیان بەرز کردەوە و داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان کرد. خۆپیشاندان لە بەردەم ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان تاوەکو چواڕیانی شارەوانی ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لەتیفە سلێمان جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی ناوچەکە لەسەر ناوی کۆنگرەی ستاری ناوچەی شێران قسەی کرد و وتی، " ئامانجیان ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە. ئێمە لێرەوە سڵاو لە دورگەی ئیمڕالی دەکەین و سڵاو لە هێزەکانی گەریلا دەکەین کە بە شەو و ڕۆژ لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەرخۆدان دەکەن."

لەتیف سلێمان لەبارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان وتی، "گۆشەگیر قورسی سەر ڕێبەر ئۆجالان گۆشەگیری سەر مرۆڤایەتیە."

چالاکیەکە لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە'دا ئەنجامدرا کە بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستپێکراوە.

ف.ق