گەلی كۆبانێ‌ لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک خۆپیشاندانیان کرد

لە شاری کۆبانی هاووڵاتیان لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باشووری کوردستان رێپێوانیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ بە سەدان كەس لە دانیشتوانی شاری كۆبانێ‌ لە باکوور  و ڕۆژهەڵاتی سووریا  ، خۆپیشاندانێك-یان لە دژی سیاسەت ‌و هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورک، ئەنجام دا.

 

لە خۆپیشاندانەكەدا، كە بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی هەرێمی کۆبانیەوە ڕێكخرابوو ‌و لە گۆڕەپانی ژنی ئازادەوە دەستی پێكرد تا گۆڕەپانی شەهید عەگید، درووشمەكانی (كۆبانێ‌ ‌و هەدەپە یەكن، مردن بۆ داعش ‌و ئاكپارتی، بە ڕۆحی بەرخۆدانی گارێ بەشی گەریلاكان هەر سەركەوتنە) وترانەوە.

 

 

هەر لە خۆپیشاندانەكەدا، فەرحان كۆبانێ‌، ئەندامی هاوسەرۆكایەتیی هەرێمی كۆبانێ‌، وتەیەكی پێشكەش كرد ‌و ڕایگەیاند: لە سایەی ئیرادە ‌و بەرخۆدانی گەریلادا، هەموو پیلانەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر، شكست دەهێنن.

 

ئاماژەی بەوەیش كرد، دەوڵەتی توركی داگیركەر، ئەوانە دادگایی دەكات كە هاوكاریی بەرگریی كۆبانێیان كرد لە دژی داعش ، بۆیە داوای لە هەموو دیمكراتخوازان كرد، لەدژی دەوڵەتی فاشیستی تورک، بوەستنەوە كە دەیەوێت بە ناوی یاساوە دەنگە ‌و ئازا ‌و ئازادەكان، كپ بكات.

ک-ش