گەلی شەهبا بۆخاوەنداری لە بەرخۆدانی زیندانەکان ڕێپێوانیان کرد

بەئامانجی خاوەنداریەتی لە گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا، گەلی شەهبا ڕێپێوانێکی جەماوەریان بەڕێوە برد.

بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کە لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ٢٧ی مژدارەوە دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن، لەهەرێمی شەهبای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا رێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوە چوو.

ئاپۆڕای جەماوەر لە ناوچەی ئەحەرەزێ-ی شەهبا کۆبوونەوە و بە درووشمی : بە بەرخۆدانی زیندانەکان ئێمە فاشیزم وخیانەت تێک بشکێنین" دەستیان بەڕێپێوان کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی " بژی بەرخۆدانی زیندانان" وترایەوە و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان بەرز کرایەوە.

کاتێک چالاکوانان گەیشتنە گۆڕەپانی ناوچەکە، بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان خولەکێک بێدەنگی بەرێوەچوو. مەنال شێخۆ لەسەرناوی مەجلیسی خانەوادەی شەهیدانی شەهبا و ڕەحمێ عەلۆ ئەندامی مەجلسی ژنان ئازاد قسەیەیانکرد و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان بەتووندی ئیدانەکرد و جەختیان لە پشتگیری کردنی بەرخۆدانی زیندانەکان کردەوە.

ک-ش