گەنجان لە دێرک لە دژی گۆشەگیریی ڕێپێوانیان کرد

بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە سوریا و یەکێتیی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شارۆچکەی خانا سەرێ ڕێپێوانێکیان دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخست.

سەدان گەنج بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە سوریا و یەکێتیی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە باشوری شارۆچکەی خانا سەرێ-ی سەربە دێرک کۆبوونەوە و دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرابوونەوە.

جگەر حەسەن ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە سوریا، لەبارەی پیلانگێڕیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی کرد و وتی: "پیلانگێڕییەکە دژی هەموو گەلی کوردستان بوو. ئێمە گەنجانی شۆڕشگێڕ ئامانجی سەرەکیمان کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری. بە ئازادیی ڕێبەرایەتیش هەموو کۆمەڵگا بندەست و چەوساوەکان ئازاد دەکرێن".

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی عەبدوڵا ئۆجالان" کۆتایی پێهات.

ژ.ت