گەنجان لە حەلەب پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمیان ئیدانە کرد

سەدان گەنج لە حەلەب کۆببوونەوە و بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی هەنگاوی یەکەمی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانێکی بە مەشخەڵیان رێکخست.

سەدان گەنج و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان لەبەردەم هۆڵی کۆبوونەوەکان لە بەشی ڕۆژئاوای گەڕەکی شێخ مەقسود ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە ڕێپێوانەکەدا مەشخەڵ، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵاکانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەرزکرابوونەوە.

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی جەبایات لە ڕۆژئاوای گەڕەکی شێخ مەقسود راوەستا و بوو بە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری.

دوای خولەکێک رێزگرتن، نادیە یوسف ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا لێدوانێکی خوێندەوە.

یوسف شەهیدانی شۆڕشی بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، تا سەرکەوتن لەسەر ڕێبازی خۆیان دەڕۆن و وتی: "هەبوونی ڕێبەر ئۆجالان لە سوریا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بنەڕەتدا کێشەی کورد بوو، بەڵام دەوڵەتە پیلانگێڕەکان، لە بنەڕەتدا تورکیا، ڕووسیا، یۆنان و ئیسرائیل سەرکردایەتییان لە سوریا دەرکرد و لە ٩ی شوباتدا دەستگیریان کرد و خستیانە زیندانی ئیمڕاڵی.

یوسف وتیشی، کە پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمدا رۆڵی هەبووە و رۆڵەکەشی تا ئەمڕۆ بەردەوامیی هەیە.

یوسف ڕایگەیاند، گۆشەگیرییەکی سەخت لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەیە و وتی: "ئامانجی ئەو گۆشەگیرییە ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی بیر و رامانەکانی بە ناو گەلانی ئازاددا. هەروەها بۆ ئەوەیە کە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان تێکبشکێنن، بەڵام لەبەر ئەوەی هەزاران کەس پشتیوانی و خاوەنداری لە بیر و فەلسەفەی رێبەرایەتی دەکەن، پیلانگێڕییەکە ئامانجەکانی خۆی نەپێکا.

ئێمە لە تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا بەڵێن دەدەین تێکۆشانی خۆمان بەهێز بکەین، کە ٢٤ کاتژمێر لە رۆژدا کار بکەین تا ئازادیی جەستەیی ئۆجالان بەدەست بهێنرێت.

چالاکییەکە بە دروشمی "بەبێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی پێهات.

ژ.ت