گەنجان لە حەسەکە پشتگیری گیراوانی مانگرتوویان کرد

تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج، بە چالاکییەکی هاوبەش خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی بەندکراوانیان کرد کە بۆکۆتایی هێنان بە گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانیان لەخواردن گرتووە.

تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج  بە ئامانجی پشتگیری لە چالاکی گیراوانی سیاسی کورد کە لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لە خورادن بە درووشمی " بە ڕۆحی بەرخۆدانی زیندانەکان مسۆگەرسەردەکەوین"، لە حەسەکە چالاکییەکی دانانی چادریان دەستپێکرد.

چادری چالاکی لە گەڕەکی تل حەجەری شاری حەسەکە دانرا و قەرار وایە ماوەی ٧ڕۆژ بەردەوام بێت. چادرەکە بە وێنەی شەهیدان، ئالاکانی قەسەدە، یەپەژە و یەپەگە خەمڵێنراوە.

لە ڕۆژی یەکەمی چالاکییەکەدا بە دەیان کەس لە هاووڵاتیانی کانتۆنی حەسەکە، ئەندامانی مەجلیسی ژنانی سووریا، کۆنگرەی ستار، پەیەدە و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدار بوون.

چالاکییەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان دەستیپێکرد. دواترئاڤرین ناڤدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری  یەکێتی ژنانی گەنجی حەسەکە قسەیکرد و وتی: " ئێمە ئەم چالاکییەمان دەستپێکردووە کە پشتگیری چالاکی مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا بکەین کە لە دژی گۆشەگیری ڕێبەرئاپۆ مانیان لەخواردن گرتووە و تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانە دەکەین."

ناڤدار ئەوەئ خستەڕوو کە گیراوان سەرەڕای دۆخی سەختی بەندیخانە، بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەررێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخوارد و بەرخۆدانییەکی بێ وێنە دەکەن.

ک-ش