گەنجان لە تەبقا داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد

گەنجانی تەبقا بە ڕێپێوانێک هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیدانە کرد. گەنجان لە چالاکییەکەیاندا پشتیوانییان لە چالاکیی بنەماڵەى شەهیدان کرد لە دەروازەی سێمێڵکا.

بە پێشەنگایەتیی ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا، یەکێتی ژنانی گەنجی تەبقا و بە بەشداریی دەیان گەنج و بە رێکخستنی ڕێپێوانێک هێرش و هەڕەشە نوێکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیدانە کرد.

ڕێپێوانی گەنجان لەبەردەم نوسینگەی کۆمەڵەى ژنانی زنوبیا دەستیپێکرد. لە رێپێوانەکەدا مەشخەڵ، وێنەی شەهیدان، ئاڵاکانی گەنجانی شۆڕشگێڕ، ئاڵاکانی حزبی سوریای داهاتوو و پۆستەری "نا بۆ داگیرکاریی تورک و ئێمە شۆڕشەکەمان بپارێزین"، "مێژوو تاوانە نا ئەخلاقیەکانتان تۆمار دەکات" بەرزکرابوونەوە.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەر لە ناوەڕاستی شارەکە وەستا و ئەندامی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ عەبدولقادر ئەل سەلەجی ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە دەکەین و  هەروەها هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک و ئاکەپە بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی نوێ لە دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رەتدەکەینەوە.

ئێمە لە تەنیشت بنەماڵەى ئەو شەهیدانەداین، کە لەبەردەم دەروازەی سێمێڵکا لە چالاکیی ناڕەزایەتیدان. هەروەها لە تەنیشت دایکەکانمانەوە دەوەستینەوە، کە دەیانەوێت تەرمی رۆڵەکانیان وەربگرنەوە، کە لە بۆسەیەکدا بە گولـلەی خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) شەهید بوون".

ئێمەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تەبقا لە دژی پلانە داگیرکەرییەکان هۆشیار دەبین. لە دژی ئەو کەسانە دەوەستینەوە، کە دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر خاکەکەمان و شانبەشانی هێزەکانی گەریلا و قەسەدە لە یەک سەنگەردا دەبین. هەموو تاوانانەکانی ئەردۆغان و چەتەکانی لە دژی گەلەکەمان ئاشکرا دەکەین و تا ئەو کاتەی ئەو داگیرکارییە لە خاکەکەماندا تێکدەشکێنین و رێبەرمان رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە رووی جەستەییەوە ئازاد دەکەین، لە تێکۆشان و بەرەنگاری بەردەوام دەبین".

ژ.ت