گەنجان لە ڕۆژئاوا ڕێپێوانێکی درێژمەودایان دەستپێکرد

تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕی هەرێمی فورات بە ئامانجی ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانێکیان دەستپێکردووە.

تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕی هەرێمی فورات لە دژی گەلەکۆمەی نێونەتەوەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی درێژمەودای دەستپێکردووە، ڕێپێوانەکە لە گووندی ڕووفێ کە دەکەوێتە دووری ١٠کم لە کۆبانی دەستیپێکردووە.

گەنجان لە دژی داگیرکاری بانگەوازیان کرد.

بەسەدان گەنجی خەڵکی هەرێمەکە بەشدارن لە چالاکییەکە  و هەنگاوی یەکەمی چالاکییەکە تل خەزالە. چالاکوانان دواتر بەرەو شێڕانێ و کۆبانی ڕێپێوانەکەیان درێژە دەدەن و لەوێ بەشداری چالاکی لە دژی گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات دەبن.

ک-ش