گەنجانی حەجین هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان ئیدانەکرد

گەنجانی حەجین هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وگروپە چەتەکانی بۆسەرعەین عیسا ئیدانە کرد.

مەجلسی گەنجانی حەجین بە بەشداری گەنجان لە فورات، شەفا، سوسێ و باخۆزێ-ی ڕۆژهەڵاتی دێرئەزۆر و ژومارەیەک لە ئەندامانی مەجلسی هەرێمەکە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. ڕەنە ساڵەح ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلسی گەنجانی حەجین ڕاگەیەنراوەکەی خوێندەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، کە گەنجانی دێرئەزۆرهێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە دژی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وبە تایبەتی عەین عیسا ئیدانە دەکەن. لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەستنیشانکراوە کە لەوهێرشانەدا خەڵکی سڤیل بوونەتە قوربانی کە مندالیشی تێدایە.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەوان وەک گەنجان لەدژی دوژمنان و خیانەتکاراندا بوەستنەوە.

ک-ش