گەنجانی حەلەب هێرشە داگیرکارییەکانیان ئیدانە کرد

سەدان گەنج لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب لە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک ڕژانە سەر شەقامەکان و گۆڕەپانەکان و پشتگیرییان لە بەرخۆدانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد.

سەدان گەنج لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ڕژانە مەیدانەکان و پشتگیریی بەرخۆدانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان کرد. کۆمیتەی گەنجانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەلەب خۆپیشاندانەکەیان رێکخست. سەدان گەنج لەبەردەم هۆڵی کۆبوونەوەکان لە ڕۆژئاوای گەڕەکی شێخ مەقسود کۆبوونەوە و ئاڵاکانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا، تەڤگەری ژنانی گەنجی تێکۆشەر و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردبوویەوە.

خۆپیشاندانەکە لە ناوچەی جەبێانات لە ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی شێخ مەقسود ڕاوەستا و کرایە گردبونەوە. لە گردبوونەوەکەدا سەوسەن ئیسماعیل ئەندامی کۆمیتەى گەنجانی ئەنجوومەنی بنەماڵەى شەهیدان وتی: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت بە هێرش هەرێمەکە چۆڵ بکات".

سەوسەن وتیشی: پێویستە گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەو دەستکەوتانە بپارێزن، کە لە سایەی خوێنی شەهیداندا بە دەستهاتون.

ژ.ت