گەنجانی حەسەکە لەدژی چەکی کیمیایی رێپێوانیان ئەنجامدا

لە شاری حەسەکە گەنجان لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی تاوەکو بەردەم بارەگای ئەمریکا رێپێوانیان ئەنجامدا.

لە ناوچەی توێنای شاری حەسەکە گەنجان لەدژی بەکارهینانی چەکی کیمیایی لەدژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەبەرانبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان، نارەزاییان دەربڕی. گەنجان بە دروشمی 'تۆڵە، تۆڵە' رێپێوانیان ئەنجامدا و لەبەردەم بارەگای ئەمریکا کۆتاییان بە رێپێوانەکە هێنا.

گەنجان دواتر راگەیەندراوێکیان خوێندەوە و رایانگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پشتگیری ناتۆ و وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و وتیان کە پەدەکە سەرکێشی بۆ هێرشەکان دەکات.

ف.ق