گەنجانی کۆبانێ بە ڕێپێوانێک پشتگیری خۆیان بۆ شەڕی گەریلا لەدژی داگیرکەری دەربڕی

لە کۆبانێ گەنجان بە ڕێپێوانێک پشتگیری خۆیان بۆ شەڕی گەریلا دژی داگیرکەری دەربڕی و خیانەتی پەدەکەیان شەرمەزار کرد.

جەماوەر کە لە ئەندامانی دەزگا مەدەنیەکان و گەنجان پێک دەهات، لە گۆڕەپانی ژنی ئازادی کۆبانێ کۆبونەوە.

سەرەتا ڕێپێوانەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ شەهیدان دەستیپێکرد و وەهدێ هەمزە لەسەر ناوی گەنجانی پەیەدە قسەی کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هەموو شیوەیەک هێرش دەکاتە سەر کورد و وتی، " ئێمە لە قۆناغی مان و نەمانداین. بۆیەش، دەولەتی داگیرکەری تورک و ماڵباتی بارزانی هێرش دەکاتە سەر چیاکانی ئازاد و گەلی کورد."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بەکاردەهێنرێت و گەریلاکانی ئازادی کوردستانیش بە رۆحی سەفەربەری تێدەکۆشن.

هەروەها هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش بەبیرهێنرایەوە و باسی ئەوەکرا کە گەل لەگەڵ بەرخۆدانی گەریلایە.

دوای راگەیەنراوەکە گەل بە دروشمی 'بژی بەرخۆدانی گەریکا و بمرێت خیانەتی ماڵباتی بارزانی' بەرەو گۆڕەپانی شەهید عەگید بەڕێکەوت و کۆتایی بە چالاکیەکە هێنرا.

ف.ق