گەنجانی عەرەب بانگەوازیان بۆ تۆڵەکردنەوە کرد

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر لە رەقا لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوەکو گۆڕستانی شەهیدان رێپێوانیان ئەنجامدا و بانگەوازیان بۆ تۆڵەکردنەوە کرد.

بە بەشداری گەنجانی عەرەب بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر لە رەقا لەدژی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی دژی هێزەکانی گەریلا رێپێوانیان ئەنجامدا.

رێپێوانەکە تاوەکو گۆڕستانی شەهیدان بەردەوام. لەوێ گەنجان بە رێورەسمێکی سەربازی لەلایەن ئەنجومەنی سەربازی رەقاوە پێشوازیان لێکرا.

هەروەها گەنجان سەردانی گۆڕی شەهیدانیان کرد و مۆمیان داگیرساند.

گەنجان لە گۆڕستانەکە بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیان بە شەهیداندا.

ف.ق