گەنجانی شۆڕشگێری هەرێمی فورات کۆبونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و یەکێتی ژنانی گەنجی هەرێمی فورات کۆبونەوەی ساڵانەی خۆیان ئەنجامدا. گەنجان بریاریاندا کە ناوەندی هەموو چالاکیەکان ئازادی جەستەیی ئۆجالان بێت.

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و یەکێتی ژنانی گەنج بە بەشداری دەیان ئەندامیان لە زانکۆی کۆبانێ بە دروشمی ' گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن' کۆبونەوەی ئاسایی ساڵانەی خۆیان ئەنجامدا.

هۆڵی کۆبونەوەکە بە وێنەی شەهیدانی گەنجانی شۆڕشگیر و وێنەکانی رێبەر ئاپۆ خەمڵێنران.

کۆبونەوەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێکرد.

دواتر محەمەد مەحمود وتەبێژی گەنجان لە هەرێمی فورات قسەی کرد و ئاماژەی بە دۆخی هەرێمەکە و بەرخۆدانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کرد.

لە کۆبونەوەکەدا بەڵگەفیلمێک پیشاندرا، دواتر رێنماییەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ گەنجان خوێندرایەوە.

هەروەها دواتر گەنجان هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی رێکخستن کرد و ژمارەیەک بڕیاریاندا.

لە بریارەکەدا باسی ئەوەکرا کە پێویستە ناوەندی هەموو چالاکیەکان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بێت.

هەروەها پەروەردەکردنی گەنجان بە بناغە وەربگیرێت، لەبارەی شەڕی گەلی شۆڕشگێری سمینار، کۆبونەوە و بەڵگە فیلم پیشان بدرێن. لەدژی هێرش و خیانەت رێپێوان ئەنجام بدرێن.

کۆبونەوەکە بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' کۆتایی هات.

ف.ق