گەنجانی سەرێکانی لەدژی گۆشەگیری و داگیرکاری ڕێپێوانیان ئەنجامدا

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێری سوریا لەدژی داگیرکەری و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری ئیمڕالی دەستیان بە ڕێپێوانێکی درێژمەودا کرد.

لە چوارچێوەی'ئێمە سەردەکەوین'دا کە لەیاەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگیری سوریا ڕاگەیەنراوە، ڕێپێوانێکی درێژمەودا بە ئامانجی کاتیهێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و داگیرکەری ئەنجامدرا.

گەنجانی سەرێکانی لە کەمپی واشوکانی بە وتنەوەی دروشم دەستیان بە ڕێپێوانەکە کرد. لە ڕێپێوانەکەدا دروشم لەدژی داگیرکەری و بۆ ئازادی ئۆجالان وترانەوە.

چالاکوانان ئەم ئێوارەیە دەگەنە تەل تەمر و چاوەڕێ دەکرێت ڕاگەیەنراوێک بڵاوبکەنەوە.

ف.ق