گرێ سپی و عەین عیسا بۆردومان کران

دەوڵەتی تورک گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسای لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد.

 دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە رۆژئاوای گرێ سپی گوندەکانی کۆر حەسەن، ئەریبا، خربەت بەقەر و قزەلی بۆردومان کرد. ئەو بۆردومانە لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ی شەوی رابردووە دەستیپێکرد بوو و زیانێکی زۆر بە زەوی و زار و موڵکی هاووڵاتییانی ئەو گوندانە گەیاندووە.

هەروەها لە کاتژمێر ١٩:٠٠دا دەورووبەری ناوچەى عەین عیسا و رێگای نێونەتەوەیی ئێم ٤ لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کرا.

ژ.ت