گروپێک لە گەنجانی عەرەب و کورد بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد

گروپێک لە گەنجانی عەرەب و کورد بەشداریان لە ریزەکانی گەریلای ئازادی کوردستاندا کرد و رایانگەیاند، داوا لە هەموو گەنجێک دەکەن لەدژی داگیرکەری و خیانەت بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن.

راگەیەنراوی گەنجەکان بەم شێوەیەیە:

" دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە دژی بەها مرۆییەکان کار دەکات، سیاسەتی پیس پەیڕەو دەکات بۆ سەپاندن و زاڵکردنی دەسەڵاتی خۆی لە جیهاندا، هێرش دەکاتە سەر پڕۆژەی نەتەوەیی دیموکراتی و تەڤگەری ئازادی. ئامانجیان لەم سیاسەتە لەناوبردنی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە کە لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە

گەریلا بەرخۆدانێکی بێوێنە بەڕێوە دەبات

هێرشی ١٧ی نیسان بۆ سەر چیاکانی کوردستان لەلایەن هێزە هەژموونییەکان و بەتایبەتی دەوڵەتی تورک و پەدەکە کە لە مێژوودا بە درێژایی هێڵی خیانەتی جێگەی خۆیان گرتووە، ئامانجی ئەم هێرشە نەهێشتنی تەڤگەری ئازادی و ئەو گەلەی کە بەرهەڵستی دەسەڵاتەکەیان دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا گەریلاکانی ئازادی کوردستان وەک قەڵغان و بەرگرییەکی بێهاوتا دەرکەوتوون بۆ پاراستنی باوەڕی گەلەکەیان و پوچەڵکردنەوەی پیلانەکانی جینۆساید و تاڵانکردن.

دەوڵەتی تورک تێکدەچێت

هەموو سیاسەتی نائەخلاقی، چەکی کیمیایی، هێرشی ئاسمانی و زەمنی کە دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی گەریلا دەکات، لەلایەن گەریلا بە ئیرادەیی بەهێز پووچەڵکراونەتەوە. ئەوەش تورکی بەرەو لەناوبردن بردووە و جارێکی دیکە ئاشکرا بوو کە شەڕی گەریلا شەڕی ئیرادە و ئازادیە.

بە رۆحی فیدایی داگیرکەری و خیانەت لەناودەبەین
لەسەر ئەم بنەمایە لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵەی گەنجان، ئێمە وەک گەنجانی عەرەب و کورد لەم وڵاتەدا ئەرکی خۆمان دەبینین کە خاک و شەرەفمان لە دژی هێرشی قڕکردن بپارێزین، بۆیە بڕیار دەدەین بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بین. لە پرۆسەیەکی وەهادا دەبێت هەموو گەنجێک وەڵام بداتەوە و هەستێت و ڕۆڵ ببینێت و بچێتە ڕیزی گەریلاوە، چونکە هیوا و خەونەکانی ئازادی ڕێگای گەریلایە. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازیی ئێمە بۆ هەموو گەنجانی ئازاد ئەوەیە کە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن. ئێمە بە ڕۆحی بەرخۆدان داگیرکاری و خیانەت لەناودەبەین، بۆیە دەڵێین، بێنە شەڕی ئازادی دژی داگیرکاری و خیانەتکردن"

ف.ق