'گەریلا لە چەکی قەدەغە بەهێزترە'

دانیشتوانی ناوچەی قنێی کۆبانێ دەستنیشانیان کرد کە گەریلا لە چەکی کیمیایی بەهێزترە و رایانگەیاند، دەوڵەتی تورکی فاشیست لەبەرامبەر بەرخودانی گەریلا شکست دەهێنێت.

لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ بە دواوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو و کیمیایی هێرشی کردەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا. دانیشتوانی ناوچەی قنێی کۆبانێ لەبارەی هێرشکارییەکانەوە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و باسیان لەوەکرد کە ئەوان تا سەر پشتیوانی گەریلاکانی ئازادیین.

عەلی خشمان رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک شکست دەهێنێت، بۆ ئەوەیە چەکی کیمیایی قەدەغە بەکاردەهێنێت و وتی: " دەوڵەتی تورک چەندە هێرشیان کردە سەر چیا ئازادەکان، بەڵام شکستیان هێنا و نەگەیستنە ئامانجەکانیان. بۆ ئەوەش چەکی کیمیاییان بەکارهێنا. ئەو چەکانەی لە جیهاندا قەدەغەن لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و رۆڵەکانمان بەکاریان دەهێنێت. بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەیانەوێت گەریلا لەناوببەن و دەنگی گەلان کپ بکەن. بەڵام با دەوڵەتی تورکی باش بزانێت کە هەرگیز دەنگی گەریلا کپ ناکرێت. بەرخودانی گەریلا گەورەتر دەبێت".

عەلی خشمان سڵاوی لە ەبرخودانی گەریلا کرد و وتی، "ئێمە خاوەن هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆین، کە هەر گەلێک لە ژێر سێبەری نەتەوەیەکی دیموکراتیک و خۆبەڕوەبەردا دەژین. ئێمە وەک گەل تا سەر پشتیوانی گەریلا دەکەین. لەسەر بنەمای هزری ئازادی رێبەر ئاپۆ و ئیرادەی گەلان خۆراگری دەکەین. دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر گەریلا شکست دەهێنێت . سڵاو لە یەک بە یەکی گەریلا دەکەین و دەڵێین؛ ئێوە ئازادی ئەم گەلەن".

جیهان مستەفاش بادی لەوەکرد کە دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر چیا ئازادەکان بەڵام باش بزانێت کە شکست بەردەوام بەشی دەوڵەتی تورک دەبێت و وتی: "ئێمە وەک دایک تا کۆتایی لە پشت گەریلاکانمانەوە دەبین. بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلا شەرمەزار دەکەین. ئەگەر داوا بکرێت ئێمەی دایکانیش چەک هەڵدەگرین و پشتیوانی گەریلاکانمان دەبین. گەریلاکانمان لە چەکی قەدەغەکراو بەهیزترن. دەوڵەتی تورک شکست دەهێنێت".

هـ . ب