گۆشەگیری قورسی ئیمڕالی بە رێپێوانێک شەرمەزار کرا

گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە تەل تەمر بە رێپێوانێک شەرمەزار کرا.

لە ناوچەی تەل تەمری حەسەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریا بە سەدان کەس لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا.

لە رێپیوانەکەدا پانکارتی 'گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆ'،' کات کاتی ئازادی رێبەر ئاپۆیە' و ئاڵاکانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریا و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە.

رێپێوانەکە لە کۆتایی کۆڵانی شەهید عومەر باراڤی وەستا و زەهرا ئەمین ئەندامی کۆنگرەی ستار، راگەیەندراوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریای خوێندەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە کۆمەڵکوژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی مرۆڤایەتی و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرا و وترا، " دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تێکبدات. پیویستە هەموو کەسێک ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و داوای ئازادی جەستەیی رێبەرتی بکات."

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم بۆ پشیگیریکردن لە بەرخۆدانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆتایی هات.

ف.ق