گوندەکانی قامشلۆ تۆپبارانکران: بریندار هەیە

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دوو گوندی رۆژهەڵاتی قامشلۆی تۆپباران کرد. بەپێی زانیاریەکان بریندار هەیە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەستهێنراون، دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی سێگرکێ و تەل زیوانی رۆژهەڵاتی قامشلۆ تۆپباران کردووە.

زانیاریە سەرەتاییەکان باسی ژمارەیەک بریندار دەکەن، بەڵام لەبارەی ژمارە و دۆخی برینداران زانیاری بەدەستنەهێنراوە.

دەوڵەتی داگیرکەر نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گۆڕەپانێکی لەپشت نەخۆشخانەی ژیان – کۆڤید ١٩ لە نزیک رێگەی هیزامی باکوری قامشلۆ تۆپباران کردبوو.

لە کاتژمێرەکانی بەیانیەوە، لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ژینگەی هاوڵاتیان بە چڕی تۆپباران دەکرێت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەندین جار عامودێ تۆپبارانکرا.

لە تۆپبارانی تەل تەمریشدا هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا.

ف.ق