گوندێکی عەفرین لە ژێر هەڕەشەى کۆمەڵکوژیدایە

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی فرێریی سەر بە ناوچەى جندرێسی عەفرینیان گەمارۆداوە. دانیشتوانی ئەو گوندە لە ژێر هەڕەشەى کۆمەڵکوژکردندان.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، چەتەکانی ئەل حەمزەت، کە لەلایەن سەرەک چەتە ئەبو جابری بە کرێگیراوی رژێمی داگیرکەری تورکەوە بەڕێوەدەبرێت، گوندی فرێریی سەر بە ناوچەى جندرێسی عەفرینی کردووەتە ئامانج و گەمارۆی داوە.

داگیرکەران دەستیان بە تاڵانکردنی باخەکانی زەیتونی ئەو گوندە کردوە و هاووڵاتییانی گوندەکەش لە دژیان وەستانەتەوە و راپەڕیون.

دوای ئەوەى هاووڵاتییانی گوندی فرێریی لە بەرامبەر چەتەکاندا راپەڕین، چەتە تاڵانچییەکان گوندەکەیان گەمارۆدا و تەقەیان لە ماڵی هاووڵاتییان کرد و بە چەکی قورسیش هێرشیان کردە سەر گوندەکە.

هاووڵاتییانی ئەو گوندە نیگەرانن لە ئەگەری کۆمەڵکوژکردنیان لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە.

ژ.ت