گوندێکی شەرای عەفرین تۆپبارانکرا

گوندێکی ناوچەی شەرای عەفرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بە چڕی تۆپبارانکرا.

بەپێی زانیاریەکان، داگیرکەران کاتژمێر ٢٠:٣٠ گوندی شێوارخای ناوچەی شەرایان بە چڕی تۆپباران کردووە.

لەبارەی هێرشەکە زانیاری زیاتر بەدەستنەهێنراون.

دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سیستماتیک هەموو رۆژێک باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران دەکات.

خەڵکی مەدەنی و ژینگەی هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج و هەموو رۆژێک لەبەرچاوی جیهان تاوان ئەنجام دەدات.

ف.ق