گوندی عومەریکی قامشلۆ تۆپباران دەکرێت

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی عومەریکی سەر بە قامشلۆ لەم کاتەدا تۆپباران دەکات.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەرلەبەیانیەوە، گوند و گەڕەکەکانی شاری قامشلۆ، عامودێ، زرگان، تربەسپی و دربێسی بە چڕی تۆپباران دەکات، لەم کاتەدا گوندی عومەریک کە دوو کیلۆمەتر و نیو لە قامشلۆوە دوورە، تۆپباران دەکرێت.

لە هێرشی ئەم بەیانیەدا لە قامشلۆ ٧ هاوڵاتی بریندار ببوون.

ف.ق