گوتەبێژی یەپەگە: هیچ پەیوەندیەکمان بە هێرشەکەی عەفرینەوە نییە

نوری مەحمود گوتەبێژی یەپەگە رایگەیاند، هیچ پەیوەندیان بە هێرش سەر نەخۆشخانەی ناوەندی عەفرینەوە نییە.

نوری مەحمود گوتەبێژی فەرمی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەبارەی هیرشی سەر نەخۆشخانەی عەفرین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

نوری مەحمود لە راگەیەنراوەکەیدا وتی، "لە١٢ی حوزەیراندا نەخۆشخانەی شاری عەفرین رووبەرووی هێرشێک بووەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا هەژمارەژ خەڵکی مەدەنی کورژران. وەک هەموو جارێک ئەردۆغانی سەرۆک دەوڵەتی تورکک راستەوخۆ و بە درۆ هێزەکانمانی تۆمەتبار کرد.

حکومەتێکی وەک حکومەتی تورک کە لە ناوخۆ و دەرەوەدا بە تایبەتی لە سوریا تیرۆر بەرهەم دەهێنێت، ناتوانێت هیچ لایەنێکی دیکە بە تیرۆر تاوانبار بکات. ئەو ناتوانێت خۆی وەک پارێزگاری خەڵکی مەدەنی پیشان بدات، لە کاتێکدا کە ئەو خۆی هەموو جۆرەکانی تیرۆر لە هەرێمە داگیرکراوەکان ئەنجام دەدات و راستەوخۆ ئەو تاوانانە لەلایەن حکومەتەکەی ئەردۆغانەوە ئەنجام دەدرێت.

یەکینەکانی پاراستنی گەل ئەم هێرشە شەرمەزار دەکات هیچ پەیوەندیەکانمان بە هێرشەکەوە نییە، لەبەرئەوەی کە بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی پرەنسیپی ئێمە نییە و شێوازی تێکۆشانی ئێمە نییە. ئەمە چەند ساڵ بۆ رزگاری گەلەکەمان لە تیرۆر کە دەوڵەتی تورک پشتگیری دەکات، ئێمە شەڕی تیرۆر و داگیرکەری دەکەین. ئیمە دووبارەی دەکەینەوە کە لە رابردوودا چۆن تێکۆشانمان کردووە، بەو شێوەیە پاراستنی خەڵكی مەدەنی لە کارکردنماندا ئامانجی سەرەکی ئێمە دەبێت."

ف.ق