هات لە دێرەزۆر ٤ چەتەی داعشی دەستگیرکرد

هێزە تایبەتەکان لە دێرەزوری سەر بە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە هەڵمەتێکیاندا توانیان چوار چەتەی داعش دەستگیر بکەن.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دێرەزور، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: لە ڕۆژهەڵاتی شاری دێرەزور ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.

ئەوەش هاتووە: هێزە تایبەتەکان (HAT) کە سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆن، ئەمڕۆ لە گوندی ئەلئەزبەی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا، لەو ئۆپەراسیۆنەدا چوار چەتەی داعش دەستگیرکران و دەستیشیان بەسەر جبەخانە سەربازییەکاندا گرت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەوەش بە بیرهێندراوەتەوە، کە مانگی ڕابردوو هێزەکانیان لە شارۆچکەی ئەل-بسێرای، شانەنەیەکی تێرۆریستییان دەستگیرکرد و مینێکیشیان پوچەڵکردوەتەوە.

ف.ق