هات لە دێرەزۆر سەرچەتەیەکی دەستگیر کرد

هێزەکانی دژە تیرۆر (هات)ی سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاروچکەی ئەزبەی دێرەزۆر لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنێکدا سەرچەیەکیان دەستگیرکرد.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد، بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شاروچکەت ئەزبەی دێرەزۆر، هێزەکانی دژە تیرۆر ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا. لە راگەیەنراوەکە هاتووە، لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا سەرچەتەک لە ئەنجامی کەمینێکدا دەستگیرکراوە کە بەرپرسی چاندنی مین بووە لە ناو داعشدا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باسی ئەوەی کرد کە لەگەڵ سەرچەتەکە دەست بەسەر ژمارەیەک بەڵگەدا گیراوە.

هەروەها سەرچەتەکە دانی بە تاوانەکانیداناوە.

ف.ق