هات: لە گوندەکانی حەسەکە ٢٧ چەتە دەستگیرکران

هێزەکانی دژە تیرۆر دوێنێ لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا ٢٧ چەتەی داعشی دەستگیر کرد کە کردەوەی تیرۆریستانەیان ئەنجامداوە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەی دوێنێی بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان ئاشکرا کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، ٢٧ چەتە لە گوندەکانی عابید، فەلاحەی حەسەکە دەستگیرکراون کە خەڵکی مەدەنیان کردبووە ئامانج و جموجووڵیان لە هەموو هەرێمەکانی باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا هەبوو.

هەروەها ئاشکراکرا کە هێزەکانی دژە تیرۆر بەر لە ئۆپەڕاسیۆنەکە لێکۆلینەوەیەکی وردیان کردووە و و وتی، "ژمارەیەکی زۆر چەک و کەلوپەلی تەکنیکی و بەڵگە دەستیان بەسەرداگیراوە. تیرۆریستان ئەو کەلوپەلانەیان بۆ کاری تیرۆر بەکارهێناوە.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەڵێنیدا کە بە هەموو هێزێکەوە لەدژی بەرماوەکانی داعش و شانە شاراوەکانی تێبکۆشن و گەلەکەیان بپارێزن.

ف.ق