هاوسەرۆکانی دەستەی داد لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گرکێ لەگێ شەهید بوون

بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی جزیر ڕایگەیاند، هاوسەرۆکانی دەستەی داد زەینب محەمەد و یڵماز شێرۆ لە هێرشی فرۆکە بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورک لە نزیک گرکێ لەگێ شەهید بوون.

ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی جزیر لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە لەسەر هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، هاوسەرۆکانی دەستەی دادی هەرێمەکە لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هاوسەرۆکانی دەستەی دادوەریی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی جزیر، زەینب محەمەد و یڵماز شێرۆ، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون. ئێمە بە سەربەرزی و شانازیکردن پێیانەوە  ڕایدەگەیەنین، سەری هەموو کەسوکاری شەهیدان سەلامەت بێت، بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە درێژە بە رێگای شەهیدان دەدەین. شەهید نامرێ".

ژ.ت