هاوسەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی یاسادانەری هەرێمی جزیری رۆژئاوا کۆچی دوایی کرد

حەکەم خەلۆ هاوسەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی یاسادانەری هەرێمی جزیر و ئەندامی ئەنجومەنی ریشسپیەکانی هەرێمی جزیر کۆچی دوایی کرد.

حەکەم خەلۆ هاوسەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی یاسادانەری هەرێمی جزیر و ئەندامی ئەنجومەنی ریشسپیەکانی هەرێمی جزیر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵ رەوانەی نەخۆشخانەی قامشلۆکرا و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

حەکەم خەلۆ لە سەرەتای دامەزراندنی ئەنجومەنی یاسادانەری هەرێمی جزیردا، کرایە هاوسەرۆکی ئەنجومەنەکە.

هەروەها یەکێک لەو کەسانە بوو کە هاوپەیمانی کۆمەڵگەی هەرێمی جزیری سەرلەنەوێ بنیات نایەوە.

ف.ق