هاووڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان ئیدانەکرد

لە چند شاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ، هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرا.

لە شارەکانی قامیشلوو،  تل کۆچەکر و شەهبای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا  ئەندامان و چالاکانی رێخکراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاووڵاتیان لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ڕژانە سەرشەقام و دەوڵەتی تورکیان ئیدانەکرد.

لە شارۆچکەی تل کۆچەر هاووڵاتیان بە هەڵگرتنی پانکاردی " نا بۆ بێدەنگی نێو نەتەوەیی لەهەمبەر قڕکردنی گەلی کورد" ، " نە بۆ داگیرکاری تورکیا و داعش" یان بەرزکردەوە.

قامیشلوو

لە شاری قامیشلوو بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار بە راگەیەنراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرا.

راگەیەنراوەکە لە گەڕەکی جوودی قامیشلو خوێندرایەوە و لە راگەیەنراوەکەدا لەلایەن هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکەوە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا.

لە کانتۆنی شەهباش  بۆ هەمان ئامانج  بە دەیان ئەندامی یەکێتی ، ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەردەم ناوەندی یەکێتی ناوچەی ئەحداسی کانتۆنی شەهبا کۆبوونەوە.

ڕاگەیەنراوێک بە زامانەکانی کوردی و عەرەبی لە لایەن ئەندامی یەکێتی ئێزدییانی ئۆرڤان مەنان خوێندرایەوە خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرا.

ک-ش