هاووڵاتییانی عەفرین و شەهبا لە دژی داگیرکەری رێپێوانیان ئەنجامدا

هاووڵاتییانی عەفرین و شەهبا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، باىکوور – رۆژهەڵاتی سوریا رێپێوانی گەورەی جەماوەرییان رێکخست.

هەزاران هاووڵاتیی عەفرین و شەهبا بە دروشمی "بە ورەی بەرخودانی گارە داگیرکەری تێکدەشکێنین" لە گوندی کەفەرنەی ناوچەى شەهبا کۆبوونەوە.

جەماوەری گەل پۆستەر و لافیتەیان بەرزکردەوە و بە وتنەوەى دروشم تاوەکو گۆڕەپانی گوندەکە رێپێوانیان ئەنجامدا.

لە گۆڕەپانی گوندەکە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدان بەڕێوەچوو و دواتر بە ناوی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی شەهبا ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی ژنانی ئازادی شەهبا ریهاب چەبۆ راگەیاندراوێکی خوێندەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتبوو، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە چوارچێوەی سیاسەتی سڕینەوە و پاکتاوکردنی گەلی کورد بەردەوامییان هەیە.

ئەوەشی تیادا هاتبوو، ئەو هێرشانە قبوڵ ناکەن و بەرخودانی خۆیان بەهێزتر و گەشتر دەکەن.

ژ.ت