حکومەتی دیمەشق رێگەی نەدا خۆبەڕێوەبەری هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە رەوانە بکات

خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە لە حەلەب رەوانە کرد، بەڵام حکومەتی دیمەشق رێگەی نەدا هاوکاریەکان رەوانە بکرێت.

ئەو هاوکاریەی کە خەڵکی کۆبانێ و خۆبەڕێوەبەری هەرێمی فورات بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە کۆیکردبووە و بۆ حەلەبی ناردبوو، دوو رۆژە لە دەروازەی تەییحە راگیراوە.

بۆ خەڵکی حەلەب و دیمەشق دوێنێ دوو بارهەڵگری هاوکاری کۆکرانەوە و بەرەو دەروازەی تەییحە رەوانە کرا.

هێلین حاجیم هاوسەرۆکی دەستەی کۆمەڵایەتی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی فورات لەم بارەیەوە قسەی کرد و رایگەیاند کە دوای ئەوەی پەسەندکراوە هاوکاریەکە رەوانەکراوە.

چەند رۆژ لەمەوبەریش حکومەتی دیمەشق رێگەی نەدا، هاوکاری مرۆیی خەڵکی سلێمانی و ١٠٠ تەنکەری سوتەمەنی رەوانەی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە بکرێت.

ف.ق