حکومەتی دیمەشق و دەوڵەتی تورک ناوەندە سەربازیەکانی یەکتریان تۆپباران کرد

هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئیدلب ناوەندە سەربازیەکانی یەکتریان تۆپباران کرد.

فڕۆکە جەنگیەکانی سویا ناوچە سنوریەکانی لیوا ئەسکەندەرونی باکوری ئیدلبیان کردە ئامانج. هەروەها ٦ هێرش لە بەرانبەر فڕۆکەخانەی چەتەکانی فرقەی ٢٣ی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی قاح ئەنجامدرا.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی حکومەتی دیمەشقیش دەوروبەری بارەگاکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە نێراب، سان و مەجدەلیەی رۆژهەڵاتی ئیدلب تۆپباران کردووە.

هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەکانی چاودێری روسیا لە ئاسمانی هەرێمەکە دەفڕن.

ف.ق