'هەمزە کۆبانێ لە هێرشەکەی سەر شێخ مەقسود دا شەهید بوو'

ئەنجوومەنی گشتیی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراودا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، هەمزە کۆبانێ ئەندامی لیژنەی ئابووری شەهید بووە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەنجومەنی گشتیی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە سەبارەت بە هێرش و تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر شێخ مەقسود ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکە لەلایەن گروپەکانی سەر بە میتەوە ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا ئەندامێکی لیژنەی ئابووری شەهید بووە و سێ کەسیش برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"سەرەتا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکە و سەرجەم شەهیدانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست دەکەین. سەرەڕای بومەلەرزەکە، دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی تەقینەوە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

سەرەڕای ئەو گەمارۆ قورسە، کە لەسەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە هەیە، بەڵام ئەنجومەنی گشتی و دامەزراوەکانی لە گەڕەکەکاندا و بە تایبەتی لیژنەی ئابووری، هەر لەیەکەم کاتژمێرەکانەوە دەسیتانکرد بە دابینکردنی هاوکاری بۆ زیانبەرکەوتوانی بوومەلەرزەکە.

لەو دۆخەدا دوێنێ هاوڕێ هەمزە کۆبانێ، ئەندامی لیژنەی ئابووری لەلایەن گروپەکانی سەر بە میت بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کرایە ئامانج. هەمزە کوبانی شەو و ڕۆژ بۆ خزمەتکردنی دانیشتوانی ناوچەکە کاری دەکرد و لە سەختترین بارودۆخدا و ماندونەناسانە پێداویستییەکانی بۆ دابین دەکردن.

هەڤاڵ هەمزە کوبانێ چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە. ٣ کەسی دیکەش برینداربوون و برینەکانیان قورسە.

ئێمە ئەم تاوانە نا ئەخلاقی و نامرۆڤانەیەی دەوڵەتی تورکی فاشیست شەرمەزار دەکەین. ئەم تاوانە لە هەلومەرجی سەختی بومەلەرزە و ئابڵوقەدا لە کەسایەتی هەڤاڵ هەمزە کۆبانێ دا، لە دژی دانیشتوانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئەنجامدراوە.

ئێمە لە ئەنجومەنی گشتیی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، بەڵێن بە شەهید هەمزە دەدەین، کە لەسەر ڕێگاکەی و هێڵەکەی دەڕۆین و بە پێی ئەو بەرپرسیارتییە دەجوڵێینەوە".

ژ.ت