هەپەگە: بە ئەنقەست پەلاماری شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی دەدەن

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەپە رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە تەل رەفعەتەوە تا حاجی ئۆمەران، بەردەسۆر، گارە و مەتینا بە ئەنقەست پەلاماری شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی دەدات.

هەپەگە لەبارەی هێرشی سەر شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە وتی، "دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەبەرانبەر دۆزی ڕەوای ئازادی و مافی گەلی کورد بێچارە بووە و لەگەڵ هەموو کردەوەیەکی قڕکەرانە ناتوانێت سەری گەلی کورد دانەوێنێت و بە شێوەیەکی شێتانە هێرش دەکاتە سەر گەلی کوردی مەدەنی.

هەپەگە هەروەها وتی، "لە تل رەفعەتەوە تا حاجی ئۆمەران، لە بەردەسۆر تا گارە و مەتینان بە شێوەیەکی هاوکات و بە ئەنقەست، هێرش دەکاتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی گەلەکەمان. گەلی کوردستان وڵاتپارێز هەموو کاتێک دڵسۆزی بەها سەرەکیەکانی بووە و تێکۆشانی خۆی لەبەرانبەر دوژمنی داگیرکەر بەردەوام دەکات و وڵامی پێویست دەداتەوە."

لەبارەی هێرشی سەر شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی لە باشووری کوردستان هەپەگە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"٢١ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١١:٣٠دا هەرێمی مەتینان و دەوروبەری گوندی بەشیلی لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومان کرا.

٢٢ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٤:٣٠ هەرێمی خواکورکی سەر بە حاجی ئۆمەران و بەردەخۆر ٦ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کرا. بەو هۆیەوە گەوڕەکانی گەلەکەمان رووخاون و مەڕ و ماڵاتیان لەناوچوون.

٢٢ی کانوونی دووەم گوندی گرێی هەرێمی گارە و ناوچەی مەیروکێ بۆردومانکراوە. بەهۆی بۆردومانەکەوە ٤ گوندنشین برینداربوون و زیان بەر خانوو و باخ و ڕەزی گوندنشینان کەوتووە. ئەو هێرشەی کە دەوترێت 'بارەگاکانی پەکەکە بۆردومانکراوە' لەدژی گەلی مەدەنی ئێمەیە لە باشوری کوردستان. لەو دەڤەرە ئێمە بارەگامان نییە و هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.

٢٣ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٢:١٥ گوندی کانی سارکێی گارە بۆردومانکراوە.

٢٣ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠، هەرێمی گارە و گرێی جۆلەمێرگ و کاتژمێر ١٤ گوندی بەشیلی بۆردومانکراون.

٢٣ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٤:٠٠ هەرێمەکانی زاپ، ناوچەی سیدا لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومان کراون."

ف.ق