هەپەگە: بەڕێزەوە یادی هاوڕێمان ئاخین فەڕاشین دەکەینەوە

هەپەگە یادی گەریلا گولیزار گور (ئاخین فەڕاشین)ی کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦دا لە هێرشێکی ئاسمانیدا شەهید بوو و وتی،"هەڤاڵمان ئاخین میلیتانێکی ئاپۆیی نمونەیی بوو کە شوێنی خۆی لەناو دڵی هەموو هاوڕێکانیدا کردەوە."

ناڤەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٦دا شەهید بووە.

راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هاوڕێمان ئاخین فەڕاشین ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا شەهید بوو.

هاوڕێکەمان ئاخین لە وان لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بوو. بە دڵسۆزیەکی بەهێزی هۆزەکەی گەودا لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا، بە هەست و کەلتوری وڵاتپارێزی گەورە بوو. لە تەمەنی منداڵی خۆیدا تێکۆشانی ناسی. لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی خانەوادەکەیان بەشداریان کردبوو، رووی راستی دوژمنی زوو بینی و لە تەمەنی گەنجێتیدا دەستی بە لێگەڕین بەدوای تێکۆشان کرد. دلسۆزی خۆی لەگەڵ شەهیدانی شۆڕش کە بەهای پیرۆزئ گەلی کوردستانن، خۆشەویستی بۆ چیاکانی کوردستان و گەریلاکانی ئازادی وایکرد کە بەشداری لە ناو ریزەکانی پارتی ببێت.

دڵێ بە خۆشەویستی شاخەکانەوە بۆ ئازادی لێدەدا، زوو فێری ژیانی گەریلا بوو و لەگەڵ چیاکاندا یەکی گرت. بە وزەی گەنجێتی، بە هاوڕێیەتی راستەقینە و بە زەردەخەنەکانیەوە، هەستە پاک و بێگەردەکان لەو جێگای کە لێی دەمایەوە، دەکردە سەرچاوەی مۆڕال و هێزی بە هاوڕێکانی دەبەخشی. هاوڕێکەمان ئاخین لەناو ژیانێی رەنجدەری، فیداکاری، دڵنزمی و تایبەتمەندیەکانی و کەسایەتیەکی چالاک دەناسرا. لە رووی ئایدۆلۆژیەوە گرنگی بە پەروەردە دەدا. لەگەڵ ئەوەی زۆر گەنج بوو، بەو کەلتورەی کە لە خانەوادەکەی وەردەگرت، بە ئایدۆلۆژی ئاپۆیی بەهێزتر بوو و لە پێوانەکانی ئازادیدی خۆخوڵقاندندا شارەزا بوو و بووە میلیتانێکی یەژاستار کە هەنگاو بە هەنگاو خۆی گەیاندە کەسایەتی ژنی کوردی ئازاد. هەموو کاتێک دەیویست لە باکووری کوردستان، لە کوێستانەکانی فەڕاشین گەریلایەتی بکات، خۆی بۆ ئەو ئامانجە پەروەردە کرد و لە ڕووی سەربازیەوە بووە گەریلایەکی شارەزا. بۆ ئەوەی لە ڕێگا و رێبازی گەریلادا ببێتە پسپۆڕ زۆر هەوڵیدا. هەڤاڵمان ئاخین کە بە ئەندازەی خەیالەکانی گەورە بوو، بە ئەندازەی هەستەکانی بەرز بوو، بە ئەندازەی متمانە و ئیرادەکەی خاوەن هەڵوێستێکی بەهێز بوو، بووە میلیتانێکی ئاپۆیی نمونەیی و شوێنی خۆی لەناو دڵێ هەموو هاوڕێکانیدا کردەوە. تا ساتی کۆتاییدا بە بەشداری بە مۆڕالی خۆی، بە هەڵوێستی خۆی و داواکاری بۆ ئازادی، هەموو کاتێک بۆ هاوڕێکانی وەژ ڕێبەرێک دەمێنێتەوە، لە رێگای ئەنجامدانی ئامانج و خەیاڵەکانی وەک سەرچاوەیەکی هێز دەمێنێتەوە. گەنجان و ژنانی کوردستان، بە هەزاران ئاخینی دیکە دەخوڵقێنن و بەم شێوەیە خاوەنداری لە بیەرەوەریەکانیان دەکەن.

لەسەر ئەم بناغەیە، سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژای هاوڕێ ئاخی و گەموو گەلی کوردستان دەکەین. بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی هاوڕێ ئاخین بکەینەوە و تێکۆشان فراوانتر بکەین."

نازناو: ئاخین فەڕاشین

ناو پاشناو: گولیزار گور

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: نەزاهەد و سەعید

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

ف.ق