هەپەگە: داگیرکەران لەدژی گەریلا گازی کیمیاییان بەکارهێنا و شوێنی نیشتەجێبوونی گەلیان بۆردومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لەبەرانبەر بەرخۆدانی گەریلاکان بێچارە بووە، تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. داگیرکەران کە لە زەندورا لەدژی گەریلا گازی کیمیاییان بەکارهێنا، بە ئەنقەست شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنیان بۆردومان کرد.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی عەگیدانی بۆتانی لە هەرێمی بەستا:

١١ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٠٠ لە نزیک گوندی مەیڤانای شێخانی شڕنەخ، لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی مستۆ کە لە هەمانکاتدا سەرقاڵی دروستکردنی رێگە بوون، لە دوولاوە چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا کە بۆ ماوەیەکی کورت شەر روویدا، بە پێی زانیاریەکان داگیرکەرێک سزادراوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی بەستا لە گۆڕەپانی گردی مزگەفتێ، گردی مێرویا، گردی مستۆ، کانی ماران و دەشتی پارێ، بۆ ئەوەی داگیرکەری بەرەوپێشەوەببات، دەستی بە دروستکردنی رێگا کردووە. پێویستە کەس بەشداری لە دروستکردنی رێگاکە نەکات کە خزمەت بە داگیرکەری دەکات و بە تەنها بۆ ئامانجی سەربازیە.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوردا لە هەرێمی مەتینا:

٩ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ١٩:٣٠ و ٢٠:٠٠ دا گردی زەندورا بە فڕۆۆکەی شەڕ ٤ جار بۆردومانکرا. لە ١٠ی حوزەیرانەوە تا ١٢ی حوزەیران لە گردی زەندورا شەڕێکی دژوار لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا روویدا. داگیرکەران لەگەڵ ئەوەی هەموو دەرفەت و تەکنیکیان بەکارهێنا، بەڵام نەیانتوانی بچنە نێو تۆنێلەکانی شەڕ. ١٢ی حوزەیران داگیرکەران لە تونێلەکانی شەڕدا تەقینەوەیەکی گەورەیان ئەنجامدا. داگیرکەران کە جلوبەرگی سپی تایبەتیان لەبەرکردووە و ماسکی گازی کیمیاییان بەستبوو، گازێکی سپی کیمیاییان هاویشتە نێو تۆنێلەکان و لە دەوروبەری تونەلەکانی شەڕ کۆبونەوە. لەگەڵ ئەو هەوڵە نامەردانە و دەرەوەی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هاوڕێکانمان لە گردی زەندورای بە ئیرادەیەکی ئاپۆیی وەک پۆڵا بەرخۆدانیانن کرد؛

هێزەکانی یەساستارمان ١٢ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٠٠ لەدژی داگیرکەران لە دەوروبەری گوندی ئێزدی چالاکی سویقاستایان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک کوژرا.

بە ئەنقەست شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان بۆردومان دەکرێت

سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و باشوری کوردستان بە ئەنقەست شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی بۆردومان دەکەن.

زانیاری لەبارەی بۆردومانەکان

١٣ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٠٠:٠٠ لە هەرێمی مەتینا لە بەرانبەر هەرێمی بناری گردی زەندورا و ماڵەکانی گوندی حرۆرێ هەلیکۆپتەرەکان هێرشیان کرد. بەو هۆیەوە زیان بەر ماڵی گوندنشینان کەوت.

١٣ی حوزەیران کاتژمێر ٢٠:٠٠ و ٢١:٠٠ لە ناحیەی کانی ماسیێ سەر بە ئامێدی فڕۆکە خەنگیەکان گوندی قەڵای قۆمری بۆردومان کران.

١٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٥:٣٠ هەرێمی ئاڤاشی  لە رێگەی فڕۆکەی جەنگیەوە لە گۆڕەپانی وەرخاڵی بۆردومان کرا.

١٣ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١: ١٠ و ٢٢:٣٠ گۆڕەپانی مەرڤانۆس، مامرەشۆ و وەرخاڵێی ئاڤاشین بۆردومانکرا.

١٣ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١:٢٠ و ٢٢:٤٠ هەرێمەکانی جیلوی بچوک، پیتی تی بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کرا.

بەهۆی بۆردومانەکەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکامان نەکەوت.

ف.ق