هەپەگە: دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لەسەر ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لەسەر تاوانەکانی. داگیرکەران ٤ جار بو بۆمبی تاکتیک ئەتۆم و چەکی کیمیایی هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا. لەبەردەم سەنگەرەکانی شەڕ مادەی پلاستیکی دەسووتێنن و رووی دووکەڵەکەی دەکەنە سەنگەرەکانی شەڕ.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەگەپە، لەبارەی وردەکانی شەڕ، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە ئەنجامی چالاکیەکانی هێزەکانماندا؛

درۆنێک تێکشکێنرا و سەربازێک بریندار بوو. لەلایەکی دیکەوە سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی بەرخۆدانی ٤ جار بە بۆمبی تاکتیکی ئەتۆم و چەکی کیمیایی، ١٥ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی و بە دەیان جاریش بە تانک و چەکی قورس و ئۆبۆس تۆپباران کرد. هەروەها داگیرکەران لە بەردەم سەنگەرەکانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران، مادەی پلاتیکیان سووتاند و رووی دووکەڵەکەیان کردە سەنگەرەکانی شەڕ.

زانیاری لەبارەی چالاکی گەریلا و هێرشەککانی دوژمن؛

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەریمی زاپ؛

لە ١٨ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٣٠دا لەدژی داگیرکەران کە ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی شەهید ئاریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا، بە چەکی سووک و بۆمبی دەستی چالاکی ئەنجامدرا. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان،داگیرکەران بە ناچاری کشانەوە.

١٨ی ئاب کاتژمێر ١٧:١٥ درۆنەکانی چاودرێری لەسەر گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی چەمچۆ سووڕانەوە و درۆنێک لەلایەن هێزەکانمانەوە خرایە خوارەوە و تێکشکێنرا.

١٨ی ئاب کاتژمێر ٢٠:٣٠ داگیرکەران ویستیان بە هەلیکۆپتەر هێرشی گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ بکەن. بە دەستوەردانی تیمەکانمان، هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری كشانەوە.

١٩ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچح بە چەکی قورس لەداگیرکەراندرا و داگیرکەرێک بریندار بوو.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری ساڤاش مەرەشی جەنگی خابور؛

١٨ی ئاب کاتژمێر ١٨:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی لەدژی داگیرکەران کە بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەویان دەکرد، بە سابۆتاژ چالاکی ئەنجامدرا.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی تاکتیک ئەتۆم و چەکی کیمیایی؛

١٨ی ئاب لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران، سەنگەرەکانی شەڕ ٤ جار بە بۆمبی تاکتیک ئەتۆم و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

١٨ی ئاب داگیرکەران لەبەردەم سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر مادەی پلاستیکیان سووتاند و دووکەڵ و گازەکەیان روو لە سەنگەرەکانی گەریلا کرد.

هێرشی داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس، تانک، چەکی قورس، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی؛

١٨ی ئاب لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ درۆنەکان سووڕانەوە.

١٨ی ئاب گۆڕەپانەکانی چەمچۆ، گەلی ئامێدی و گردی جوودی ١٥ جار لەلایەن هەلیکۆپتەرە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران.

١٨ی ئاب گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، گردی هەکاری و ئەشکەوتی برینداران بە تانک و چەکی قورس و ئۆبۆس بە دەیان جار تۆپبارانکران.