هەپەگە: لە دەرسیم هەتا مەتینا ٨ داگیرکەری تورک سزادران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئەوەی خستەڕوو کە لە دەرسیم هەتاکوو مەتینا چالاکی ئاسمانی و زەمینی گەریلا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە. ڕاگەیەنرا لە دەرسیم ٢ داگیرکەر و لە مەتینا ٦ سەربازی سوپای تورک سزادران.

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە دەربارەی ئەم چالاکییە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

" لەچوارچێوەی هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە' لە دەرسیم هەتاکوو مەتینا لە ئاسمان و زەوییەوە لەدژی داگیرکەران چالاکی گەریلا بەردەوام دەکات.

زانیاری ورد دەربارەی چالاکی هێزەکانمان بەم شێوەیە:

' لە دەرسیم ٢ داگیر کەر کوژران'

 ڕۆژی ٩ی گوڵان گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دەرینکۆی ناوچەى خۆزاتی دێرسیم لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا بووەتەوە ٢ سەربازی داگیرکەر سزادراون و ٣ سەربازی تریش بریندار بوون. دوای ئەو چالاکییە داگیرکەران ناوچەکەیان بە هەلیکۆپتەر گولە بارانکرد.

ئەو چالاکییە بۆ یادکردنەوەئ فەرماندەی نەمر هاوڕێ زین ئەڤێستا  و یەڵماز دەرسیم ئەنجامدرا.

'چالاکی هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال'

هێزەکانی بەرگری ئاسمانی  شەهید دەلال ؛

٩ی گوڵان کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە هەرێمی مەتینا لە سەر گردی زەندوورا لە  ئاسمانەوە داگیرکەران کرایە ئامانج. لەو چالاکییەدا سەرکەوتووانە داگیرکەران کرایە ئامانج.

١٠ی گولان کاتژمێر ١٠:٠٠ خولەک لە هەرێمی مەتینا لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی زەندوورا لە ئاسمانەوە چالاکی ئەنجامدرا. چالاکییەکە سەرکەوتووانە ئەنجامدرا.

' هەڵمەتی شۆرشگێڕی جەنگی خابوور'

لە چوارچێوەی ' هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابووردا؛

٩ی گوڵان کاتژمێر ١٠: ٣٠ لە هەرێمی مەتینا داگرکەران لەسەر گردی شەهید چیا لە قادی دەرارێ کاتێک داگیرکەران ویستیان بکەونە گردەکە  گەریاکان هەڵیانکووتایە سەریان و بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک لە نزیکەوە کرانە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٦داگیرکەر کوژران. هەروەها هاورێیانی ئێمە چەکدار و کوورتای بە شیوەیەکی فیدایی شەڕیانکرد و کاتێک ویستیان چەکی سەربازانی تورک هەڵبگرن کەوتنە ناو شەڕێکی دژوار. لەو شەرەدا هەر دوو هەڤالی ئێمە بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون.

لەو چالاکییەدا بە گشتی ٦داگیرکەر سزادران. هەروەها ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە بریندار بوون زۆرە. دوای ئەو چالاکییە داگیرکەران بە هەلیکۆپتەر ناوچەکەیان تۆپ بارانکرد و کوژراوو بریندارەکانی خۆیان گواستەوە.

٩ی گوڵان لە کاتژمیر ١٣:٣٠ و ١٤:٠٠دا لە هەرێمی گارێ دەورووبەری گوندی ئەشکەوتێ-ی مەیرۆکێ بە فڕۆکەی جەنگی ٧جاران بۆردومانکرا. لەو بۆردومانەدا هاورێیەکی ئێمە بە ناوی چیا شەهید بوو و هەڤاڵێکی ترمان بریندار بوو.

زانیاری دەربارەی هاورێی شەهید چیا دواتر بڵاو دەکرێتەوە.

'بۆردومانی ئاسمانی'

سوپای تورک بە تۆپخانە، هاوەن، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی هێرش دەکەنە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

زانیاری ورد دەربارەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورک؛

٩ی گوڵام کاتی نیوەڕۆ لە قادی کێستە و گردی زەندوورای مەتینا بە تۆپخانە و هاوەن کرایە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ناوچەکە ئاگری تێبەردرا.

٩ی گوڵان کاتژمێر ٢١:٣٠ هەتاکوو ٢٣:٣٠ لە هەرێمی مەتینا گردی زەندوورای مەزن و قادی دەرارێ بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا.

٩ی گوڵان لە کاتژمێرەکانی نێوان ٢٢:٣٠  و ٠٠:٠٠ قادی شووکێ، مەرڤانۆس و مام رەشۆی ئاڤاشین لە ژێر چاودێری هەلیکۆپتەردا بوو.

١٠ی گوڵان کاتژمێر ٠٠:١٠ قادی کارکەر لە زاپ بۆردومانکرا.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئێمە نەکەوتووە.:

ک-ش