هەپەگە لە شەمزینان لە داگیرکەرانیدا: ٦ داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' لەدژی بارەگای سەربازی نەوای ناوچەی شەمزینان چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٦ سەرباز سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگ لەبارەی چالاکیەکانی ١٩ی کانونی دووەم لە شەمزینان، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' هێزەکانمان لە ١٩ی کانونی دووەم لە کاتژمێر ٠٨:٠٠دا لە هەرێمی گەریانی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ لەدژی خاڵی پشکنینی بارەگای نەوا چالاکیەکی سەرکەوتوانەی ئەنجامدا. هێزەکانمان دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک چاودێری بارەگای نەوایان کرد و بۆیان دەرکەوت کە داگیرکەران بە ڕۆژ دەچنە خاڵی پشکنین و بە شەویش دەگەڕێنەوە، تەقەمەنیان لە سەنگەری داگیرکەران جێگیر کرد، دواتر ٦ داگیرکەر لە سەنگەرەکە جێگیر بوون. هێزەکانمان ئەو تەقەمەنیەیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە تەقاندەوە کە لەناو سەنگەرەکەدا جێگیرکرابوو و ٦ داگیرکەرەکە سزادران و هیچیان رزگاریان نەبوو.

دوای تەقەینەوەکە، بەدەیان ئۆتۆمبێڵی مەدەنی و سەربازی چوونە شوێنی رووداوەکە و کوژراوەکانیان لەهەرێمەکە دوورخستەوە و دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتژمێر ١٦:٠٠ هەمان رۆژ بێ ئەنجام کۆتایی هات."

ف.ق