هەپەگە: لە زاپ کۆپتەرێک پێکرا – نوێکرایەوە

هێزەکانی گەریلا لە ناوچەی وەرخاڵێی زاپ 2 کۆپتەری هێرشکەریان بە گوێرەی تاکتیکی سەردەمی نوێ کردە ئامانج و لە چالاکیدا کۆپتەرێک پێکرا. هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری ناوچەکەیان بەجێهیشت.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەسەر چالاکی و هێرشەکانی گەریلا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

«لە هەرێمی زاپ لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی بازەکانی زاگرۆس:

22ی تەمووز کاتژمێر 00:00 لە ناوچەی وەرخاڵێ 2 کۆپتەری هێرشکەر بە تاکتیکی نوێی گەریلا لە لایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج لە ئەنجامی چالاکیە سەرکەوەکەدا، کۆپتەرێک پێکرا. هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری ناوچەکەیان بەجێهێشت.

23ی تەمووز کاتژمێر 16:00، لە ناوچەی جیلۆی بچوک، کامێرایەکی مۆبێس لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنرا.

ڕۆژی 23ی تەمووز لەنێوان کاتژمێر 23:00 بۆ 00:00 دا، سوپای تورک بە چەکی قورس تونێلەکانی شەڕی لە ناوچەی وەرخاڵێی هەرێمی ئاڤاشین تۆپباران کرد. بەهۆی تۆپبارانەکە، ئاگر کەوتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

22ی تەمووز لەنێوان کاتژمێر 22:00 بۆ 23:00 کۆپتەرەکان ناوچەی پیتی تیی هەرێمی زاپیان بۆردۆمان کرد.

23ی تەمووزی، کاتژمێر 09:10 فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی چەمچۆی هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.

لە 23ی تەمووز ناوچەکانی بانیستا، کەتیبەی عەرەب و مەرڤانۆس کۆپتەرەکان دەستیان بە جموجووڵ کرد.

24ی تەمووز و لە کاتژمێر 09:10 دا فڕۆکە جەنگییەکان ئەشکەوتی بریندارانیان لە هەرێمی زاپ و لە کاتژمێر 09:20 دا ناوچەی کونیشکایان بۆردومان کرد.

لە بۆردومانەکاندا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق