هەپەگە: ناویان بە پیتی زێڕین لە مێژووی بەرخۆداندا نووسی

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کە لە حەفتانین شەهید بوون. هەپەگە وتی، "هاوڕێکانمان باهۆز و ئەڤین بە ئایدۆلۆژی رێبەر ئاپئ لە دەوری یەک ئامانج کۆبوونەوە و بە پیتی زێڕین ناوەی خۆیان لە مێژووی بەرخۆداندا نووسیەوە."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە زانیاری لەبارەی دوو گەریلا بڵاوکردەوە کە لە حەفتانین شەهید بوون.

بەشێک لە راگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە راگەیەنراوی ١٣ی تەموزی ٢٠٢٠دا بە ڕای گشتیمان راگەیاندبوو کە ١١ی تەموزی ٢٠٢٠ لە حەفیانین لە ئەنجامی شەڕ و بۆردوماندا شەهید بیرهات و گردی قەرتەک هاوڕێکانمان ئەڤین و باهۆز تێکەڵ بە کاروانی شەهیدە نەمرەکان بوون.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

 

نازناو: ئەڤین شیلان

ناو و پاشناو: هەیفە رامۆ

شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ

ناوی دایک و باوک: گولچین و شەلال

شوێن و مێژووی شەهادەت: حەفتەنین / ١١ی تەموزی ٢٠٢٠

 

 

نازناو: باهۆز سوروچ

ناو و پاشناو: محەمەد ئاڵتنەل

شوێنی لەدایکبوون: روحا

ناوی دایک: ئیسلیم – فەهمی

شوێنی لەدایکبوون: حەفتانین / ١١ی تەموزی ٢٠٢٠

هەپەگە لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەیدا، جگە لە ئاماژەدان بە کاتی بەشداریکردن و خەباتی هەردوو شەهیدەکەی بۆ ناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا، هەروەها پەیامی سەرەخۆشیشی بڵاوکردەوە.

هەپەگە وتی، "سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدە قاڕەمانەکان و دواتریش سەرەخۆشی لە هەموو خانەوادەی شەهیدان، گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و سوێند دەخۆین کە بەرخۆدانمان کە شەهیدە قاڕەمانەکانمان ڕادەستی ئێمەیان کردووە، بە سەرفرازیەوە بە ئامانج بگەیەنین."

ف.ق