هەپەگە یادی ٥ گەریلای شەهیدی حەفتانینی کردەوە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە رایگەیاند، هەپەگە یادی ٥ گەریلای شەهیدی کردەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە حەفتانین شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە رایگەیاند، هەپەگە یادی ٥ گەریلای شەهیدی کردەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە حەفتانین شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیاندراوەکەى هەپەگە:
"لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ هاوڕێیانمان ئەکین، ستێرک، مەد، ڕوستەم و چیاگەر لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار بۆ سەر ناوچەی شەهید کەنداڵ لە حەفتانین شەهید بوون. ئێمە بە ڕێزەوە یادی ئەو هاوڕێ قارەمانانەمان دەکەینەوە، کە بۆ ئازادیی گەلەکەمان دڵیان لێی دەدا و بۆ ئەو مەبەستەش بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان بوون و لە سەختترین هەلومەرجدا لە دژی فاشیزم تێدەکۆشان و شەڕیان کرد.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: ئەکین کوردستان
ناو و پاشناو: ڕەوان عەلی
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ناوی دایک و باوک: پەرژین - عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ / حەفتانین
*****
نازناو: ستێرک کاوە رۆژە
ناو و پاشناو: سوڵتان داڤچک
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: فاتمە - جەمیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ / حەفتانین
*****
نازناو: مەد مازداهـ
ناو و پاشناو: مەد بارش کەسیجی
شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: قەدەر - باهرەم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ / حەفتانین
*****
نازناو: رۆستەم گارزان
ناو و پاشناو: مەلیک ئارسلان
شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس
ناوی دایک و باوک: فاتمە - مەندوح
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ / حەفتانین
*****
نازناو: چیاگەر دەلیل
ناو و پاشناو: دەلیل تەکین
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: کەزیبان - مەدەنی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ / حەفتانین
پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیز و هێژای هەڤاڵانی شەهیدمان ئەکین، ستێرک، مەد، ڕوستەم و چیاگەر و هەروەها لە هەموو وڵاتپارێزانی کوردستان دەکەین. ئێمە جارێکی تر سوێند دەخەین و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە، کە تێکۆشانی قارەمانە نەمرەکانمان، بە سەرکەوتن و سەرفیرازی تاجدار دەکەین".
ژ.ت