هەپەگە: ئێمە چاوەڕێی راگەیاندراو و روونکردنەوەی پەدەکەین

هەپەگە رایگەیاند، هەواڵیان لە دەستەیەک گەریلا بە فەرماندەیی سەروەر سەرحەد لە خەلیفان نییە و راشیگەیاند، "جارێکیتر بە رای گشتیی رادەگەیەنین، کە چاوەڕوانی راگەیاندراو و روونکردنەوەى پەدەکەین".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو بابەتەوە رایگەیاند:

"ئێمە پێشتر بە گەلەکەمان و رای گشتیمان راگەیاندبوو، کە لە ٢٦ی تەممووزەوە پەیوەندیمان لەگەڵ دەستەیەک لە هاوڕێکانماندا لە گوندێ بێخمەی سەر بە ناوچەى خەلیفان لە باشووری کوردستان نەماوە. رامانگەیاندبوو، لەسەر رووداوەکە چاوەڕێی راگەیاندراو و روونکردنەوەى پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ین.

ئەو دەستەیە، کە پەیوەندیمان لەگەڵیاندا پچڕاوە، دەستەى هاوڕێ سەروەر سەرحەدن لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئەیالەتی خواکورک دان. لەگەڵ هاوڕی سەروەر، هاوڕێیان دژوار بەرخودان، وارگەش چراڤ هەبوون و ئەو ٣ هاوڕێیە پێکەوە کەوتونەتەڕێ بۆ رۆیشتن بۆ ناوچەى بادینان. هاوڕێ سەروەر یەکێک لە فەرماندە زۆر بە ئەزموون و لێهاتووەکانی قۆناغی بەرخودانی باکووری کوردستانە. کاتێک بۆ ئەرکێکی نوێ لە فەرماندەیی ئەیالەتەکەیدا ئەرکدارکرابوو، بۆ ئەوەى بڕوات بۆ بادینان کەوتبوونەڕێ، ئەوە بۆ ئێمە روون بووەتەوە، کە لە دەورووبەری بێخمە لە ناوچەى خەلیفان هێرشیان کراوەتەسەر. لەبارەی ئەنجامی هێرشەکەوە هیچ زانیارییەکی روون لە بەردەستدا نییە.

لەبارەی چارەنووسی ئەو هاوڕێیانەمانەوە تاوەکو ئێستا لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هیچ زانیاری و ئاگادارییەک نەخراوەتەڕوو. لەو بابەتەدا ئێمە جارێکیتر ئەوە بۆ رای گشتی بڵاو دەکەینەو، کە چاوەڕێی روونکردنەوە و راگەیاندراوی پەدەکەین".

ژ.ت