HRE:سەربازێکی تورک و چەتەیەک کوژران

لە ئەنجامی دوو چالاکی هێزەکانی رزگاری عەفرین لە ناوچەکانی مارە و عەزاز سەربازێکی تورک و چەتەیەک کوژران. هاوکات تانکێکی دەوڵەتی داگیرکەریش تووشی پێکان هاتووە.

هێزەکانی رزگاری عەفرین – HRE رایگەیاند لە ناوچەکانی مارە و عەزاز لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی، چالاکییان ئەنجامداوە.

بە پێی لێدوانی HRE لە ٢١ی کانونی دووهەم لە ناوچەی مارە لە ئەنجامی چالاکییەکدا، لە دژی سوپای داگیرکەران، چەتەیەک کوژراوە.

هەروەها راگەیێنراوە، هاوکات لە ٢٢ی کانونی دووهەمیش لە ناوچەی عەزاز هێزەکانی HRE لە دژی بارەگەیەکی سەربازیی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکیان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە سەربازێکی تورک کوژراوە و سەربازێکی دیکەش بریندار بووە. هەروەها تانکێکی سوپای داگیرکەریش تووشی پێکان هاتووە.

لە لێدوانەکەدا هەروەها باس لەوەش کراوە، هاوکات لەگەڵ ئەو چالاکییانە، سوپای داگیرکەر و گروچە چەتەکانی، لە ناوچەکانی عەفرین و شەهبا بە مووشەک و هاوەن و تانک گوندەکانیان تۆپباران کردووە. لە هەمان ناوچە فڕۆکەی کەشفیش سووڕاونەتەوە.

ز.ش