HRE: لە عەفرین ٧ چەتە کوژران

هێزەکانی رزگاری عەفرین HRE لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد لە ئەنجامی چالاکییەکیاندا بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە، لە هەرێمی عەفرین ٧ داگیرکەر و چەتەی دەوڵەتی تورک کوژراون.

هێزەکانی رزگاری عەفرین HRE  راگەیێنراوێکی لەبارەی چالاکییەکی تۆڵەسەندنەوەی هێزەکانیان لە ٧ی کانونی یەکەم  لە هەرێمی عەفرین بڵاو کردەوە.

راگەیێنراوەکە بەم شێویەیە:

"لە هەرێمی عەفرین هێزەکانمان لە چوارچێوەی چالاکیی تۆڵەسەندنەوەودا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، چالاکییەکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا.

لە بەرواری ٧ی کانونی یەکەم لە گوندی کەفەر نەبۆ-ی سەر بە ناوچەی شێراوا هێزەکانمان لە دژی حەشارگەو سەنگەری چەتەکانی گروپی 'فرقەت ئەلحمزە' چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر چەتەکان و لە ئەنجامدا ٧ چەتە کوژران و ٤ کەسیشیان لێ بریندار بوون، هەروەها لە چالاکییەکەدا ٢ حەشارگەو سەنگەری چەتەکان بە تەواوەتی لەناو بران.

دوای چالاکییەکە، سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی گوندەکانی مایاس و زرنەعیت و گردی زرنەعیت-ی سەر بە ناوچەی شێراوایان بە قوڕسی تۆپبارن کرد.

ز.ش