HRE:٣ چەتە کوژران و ئۆتۆمبیلێکیش لەناو برا

هێزەکانی رزگاری عەفرین- HRE ٣٠ی کانونی دووەم لە گوندی دوراقیا و قزلباشای سەر بە ناوچەی شەڕا لە دژی ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانی سەر بە گروپی تیرۆریستی فەیلەق ئەلشام چالاکییەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ٣ چەتە کوژران و دووانیشیان بریندار بوون.

هێزەکانی رزگاری عەفرین لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکی شەڕڤانەکانیاندا کە لە ٣٠ی کانونی دووەم لە گوندی دوراقیا و قزلباشای ناوچەی شەڕای سەر بە عەفرین ئەنجامیاندا، ٣ چەتە کوژرون و دوانیشیان بریندار بوون.

HRE لە بارەی چالاکییەکەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"٣٠ی کانونی دووەم لە نێوان هەردوو گوندی دوراقلیا و قزلباشای سەر بە ناوچەی شەڕا هێزەکانمان لە دژی ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانی فەیلەقی ئەلشام چالاکییەکیان ئەندامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ئۆتۆمبیلێکی تیرۆریستان لەناو برا و ٣ چەتە کوژران و دوانی دیکەش بریندار بوون.

هەمان رۆژ سوپای داگیرکەر گوندەکانی مەرەناز و مالکییەیان بە سەختی تۆپباران کرد، هاوکات جموجوڵی فڕۆکەی کەشفیش لە ناوچەکە بەردەوامە."

ز.ش