هێرشە داگیرکەرییەکان بەرفراوانتر دەبن: نەخۆشخانەیەکی تر بۆردومان کرا

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەرفراوانتر دەبن. لە کۆبانێ نەخۆشخانەیەکیتر بۆردومان کرا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومانێکی قورسی کردە سەر گوندی سفتکێی رۆژئاوای کۆبانێ و گوندی قەرەمۆخی رۆژهەڵاتی شارەکە.

لە گوندی قەرەمۆخ هێرشەکە بە تایبەتی کرایە سەر ناوەندی تەندروستی. لە کۆبانێ لە شەوی ١٩ی تشرینی دووەمدا نەخۆشخانەی کۆڤید لە بۆردومانێکدا روخابوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی بۆ سەر کۆبانێ هێرشەکانیسی بۆ سەر تربەسپی زیاتر کردووە.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆمبڕێژکراوەکانی داگیرکەران گوندی گر داهۆل لە باشوری رۆژئاوای تربێسیان بۆردومان کرد.

لە کاتی هێرشەکاندا بۆردومانی کێڵگەی نەوتی ئەل قدەش کرا.

هـ . ب