هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەرفراوان دەبن

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی سۆخانەک، مەیاسێ، قنەترا و برج قەوس لە شێراوا و مەزراکانی فەوارس لە رۆژهەڵاتی باب بۆردومانکرد. بە ماوەیەک پێش ئەوەش گوندی سەمۆقا و بەنداوی شەهبای بۆردومانکرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سوپایەکی لە چەتەکانی داعش و قاعیدە کۆکردووتەوە و پێکەوە گوندەکانی سۆخانەک، مەیاسێ، قنەترا و برج قەوس لە شێراوای عەفرین تۆپباران دەکەن.

هەروەها لە بنکەکانیانەوە لە شێخ نەسر، مەزاری فەوارس، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی باب بۆردومان دەکەن. هاوکات فڕۆکە چاودێرییەکانی دەوڵەتی تورک بەسەر ئاسمانی عەفرین و شەهبا و منبج دا دەسوڕێنەوە.

بە ماوەیەک پێش ئەو بۆردومانانە، گوندی سەمۆقا و بەنداوی شەهبایان بۆردومانکردبوو.

ژ.ت