هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌رده‌وامن

ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی عه‌ین عیسا و شه‌هبا بۆردومان ده‌كه‌ن.

ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به‌ چه‌كی قورس گونده‌كانی مه‌له‌قی عه‌ین عیسا و رێگای ئێم فۆڕ بۆردومان ده‌كه‌ن.

له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه‌ زانیاری ده‌ستنه‌خراوه‌.

ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به‌ چه‌كی قورس له‌ ناوچه‌ی نێوان گونده‌كانی دێر جمێل و بێنێی شێراوا ده‌ده‌ن.

هه‌روه‌ها داگیركه‌ران گوندی جۆبه‌ی سه‌ر به‌ كانتۆنی شه‌هبایان بۆردومان كرد.

هـ . ب